📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/05/15 👁️ 2 بینین

دیدارێکی پڕ لە مێهر و ئاوێتەبوون بە مێژوو لە مەڵبەندەکەمان

Activity Image
دیدارێکی پڕ لە مێهر و ئاوێتەبوون بە مێژوو لە مەڵبەندەکەمان لە درێژەی کار و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و بەمەبەستی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە مێژوویی و خزمایەتییەکان، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٦، لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، زۆربەگەرمی و ڕێزێکی بێپایانەوە پێشوازیمان کرد لە ئیلافێکی هێژا و بەرچاوی شێخان و ساداتی پڕشکۆ، نەوەکانی زانای گەورەی کورد، عەللامە (شێخ حەسەنی گڵەزەردە - قدس الله سره الشریف). ئەم سەردانە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرکی پیرۆزی (سیلەی ڕەحم) و نوێکردنەوەی پەیمانی خزمایەتی نێوانمان ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە و پڕ لە سۆزی ئامۆزایانەدا، گفتوگۆمان دەربارەی پەیوەندییە مێژووییەکان و ڕۆڵی بنەماڵە زانستی و ئایینییەکان لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگە کرد. خۆشحاڵ بووین بە بیستنی وتە بەنرخ و ئامۆژگارییە دڵسۆزانەکانی ئامۆزا قەدرگرانەکانمان. دیداری ئەم کەسایەتییە مێهرەبانانە وزەیەکی زیاتری پێ بەخشین بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتەکانمان. لە کۆتاییدا، وێڕای سوپاسی بێپایانمان بۆ تەشریف هێنان و بەسەرکردنەوەیان، لە خوای گەورە داواکارین هەموو لایەک لە ژێر سێبەری میهرەبانی خۆیدا بپارێزێت و ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ڕەسەنانە هەمیشە بەردەوام و گەشاوە بن، خوای گەورە خاک و گەلی کوردستان بپارێزێت، بإذنه تعالى.

وێنەکان