📅 بڵاوکراوەتەوە لە: 2026/05/15 👁️ 3 بینین

میوانداری بەڕێز مامۆستا سید جمعە عمر دەربەندی و برایەکی بەرێزیان

Activity Image
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩،نیسان،٢٠٢٦ لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ زۆر بەگەرمی پێشوازیمانکرد لە بەڕێز مامۆستا سید جمعە عمر دەربەندی و برایەکی یاوەری بەڕێزیان کە ئەرکیان کێشابوو لە شارۆچکەی تەق تەقەوە تەشریفیان هێنابوو بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەمان، هاوکات بەڕێزیان دوا کتێبی چاپکراوی خۆیان بە ناونیشانی ( مێژوی عەشیرەتی دەربەندی و درەختی بەرەبابەکانیان ) پێشکەشکرد بە کتێبخانەی مەڵبەندەکەمان، زۆر سوپاسی دیاری بەنرخیان دەکەین،خۆشحاڵ بوین بە دیداریان، خوای گەورە گشت لایەک بپارێزێت

وێنەکان